|
قورئانی
پیرۆز چه‌ندین ئایه‌تی وه‌ك نیشانه‌یه‌ك له‌نیشانه‌كانی رێنمایی
وڕاستێتی قورئان له‌باره‌ی سووتاوى له‌خۆگرتووه، ئه‌شكرێ
بووترێ ئایه‌ته‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌پله‌كانی
سووتاوی هه‌یه وهه‌ندێكی تر به‌هۆكاره‌كانی سووتاوی هه‌روه‌ها
هه‌ندێكی تریان نموونه‌ترین رێگای سه‌ره‌تایی فریاكه‌وتنی
سووتاوین.. (نوسینی:
ئامانج كه‌ریم - سوید)
زیاتر ...
|
|
كورته
وه‌ڵامێكى ابوبصیر ... سه‌باره‌ت صه‌دام ومه‌سه‌له‌ی ته‌كفیر |
|
ساڵێك
تێپه‌ڕی به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی
تاغوتی عێراق، ئه‌و تاغوته‌ی له‌سێداره‌دانی گڕی دڵی هه‌زاران
داكی جه‌رگ سوتاوی دامركاند و ئۆخه‌ی به‌دڵی كه‌س وكاری ئه‌نفال
كرا‌و كیمیابارنی داهێنا، ئۆخه‌ی ئه‌وه گه‌رده‌نی سه‌دامه
به‌داره‌وه، ئۆخه‌ی ئه‌وه دوا ڕۆژی تاغوته‌كه‌ی عێراقمان بینی،
سوپاس بۆخوا (كَمْ تَرَكُوا مِنْ جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (25)
وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (26) وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا
فَاكِهِينَ (27) كَذَلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ
(28) فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا
كَانُوا مُنْظَرِينَ (29).) به‌لێ شه‌وی تاغوتان هه‌رچه‌نده
درێژ بێت، به‌ڵام ڕۆژێكیان هه‌یه تۆڵه‌ی خه‌ڵكی سته‌مكاریان لێ
دسه‌نرێته‌وه، تۆڵه‌ی دێهاته ڕوخێنراوه‌كان تۆڵه‌ی میحرابی
مزگه‌وت، تۆله‌ی سوتانی ڕه‌زو باخ تۆڵه‌ی ئێش وئه‌شكه‌نجه‌ی
به‌نده‌كانی به‌ندینخانه‌كان تۆڵه‌ی غوربه‌تی موسلمانان. (نوسینی:
سه‌رباز)
زیاتر ... |
|
موسڵمان بوونی چوار سویدی له دوو ووتاردا |
|
له
دوو وتارى بانگخوازى ناسراوى كورد مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتى
(4) كه‌سى سویدى مووسوڵمان بوون..
بانگخوازى ناسراوى سوید مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتى به‌رپرسى
مه‌كته‌بى
راگه‌یاندنى ئیسلامى سویدییه و یه‌كێكه له هه‌ر
بانگخوازه ناسراوه‌كانى ئه‌م وڵاته ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه
هه‌فتانه
وانه‌ى ئیسلامى ئه‌ڵێته‌وه به زمانى سویدى , به هۆى
كاریگه‌رى وانه گشتیه‌كانى ئه‌م بانگخوازه خه‌ڵكانێكى زۆرى
سویدى ئاماده‌و گوێ بیسى وتاره‌كانى ده‌بن , (نوسینی: محه‌مه‌د به‌رزنجى . سوید)
زیاتر ... |
|
سروشت له‌قورئاندا
.. زه‌وی |
|
دیاره
قورئانی پیرۆز ئه‌م په‌رتوكه پیرۆز‌و به‌نرخه‌یه كه ئێمه‌ی موسوڵمان تا
دونیا دونیایه پاداش وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌و كارپێ كردنی چونكه
په‌رتوكێكی سه‌رتاپا ئاسمانیه و له‌لایه‌ن خوداوه هاتوه بۆ تێكڕای
مرۆڤایه‌تی و كۆتایی په‌رتوكه ئاسمانیه‌كانه و ده‌بێ بشێ بۆ هه‌مو
سه‌رده‌مێك و نه‌وه‌یه‌ك هه‌ربۆیه ته‌حه‌دای هه‌ر سه‌ر هه‌ڵدانێك ده‌كات
له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكه‌وه بێت دیاره له‌سه‌رده‌می پێعه‌مبه‌ر (د.خ) لایه‌نی
زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی خاڵی دیاری ڕكه‌به‌ری ئه‌عجازی قورئان بووه
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش زانسته نوێكان كه‌وتونه‌ته مه‌یدان و زانا ماددیه‌كان
به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژئاوادا زۆرجار ویستویانه خۆ هه‌ڵكشان بكه‌ن به‌ده‌رخستنی
چه‌ند زانیاریه‌ك جا له‌هه‌ر بوارێكه‌وه بێت كه به‌لای ئه‌وانه
وه‌تازه‌یه به‌ڵام كه ڕوبه‌ڕوی زانا قورئان زانه‌كان ده‌بنه‌وه به‌دیار
ده‌كه‌وێت كه زۆر پێش ئه‌وان قورئان ده‌ركی به‌م ڕاستیانه‌كردوه. جا من
لێره‌دا هه‌ندێك له‌م ڕاستیانه ده‌خه‌مه ڕوو بۆ زیاتر باوه‌ڕبه‌هێز بون
به‌م قورئانه و مه‌زنایه‌تی په‌روه‌ردگار. بۆ ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌مان
زه‌ویمان هه‌ڵبژاردوه.
(نوسینی:
مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانه‌یی)
زیاتر ... |
|
(30) هۆكار بۆ چوونه به‌هه‌شت |
|
1 .
باوه‌ڕبوون (الایمان) :
بوونی
ئیمان و باوه‌ڕ یه‌كه‌م هۆكار و گرنگترین هۆكاره بۆ چوونه به‌هه‌شت چوونكه
هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی نه‌بوو ئه‌وا هه‌ركارێكی باشیش بكات خوای گه‌وره
وه‌ریناگرێت , وه زانایان چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یان ده‌ركردووه
له‌سه‌ربابه‌تی ئیمان , به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) ده‌هێنینه‌وه كه كاتێك صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ
هاوه‌ڵه‌كانیدا دانیشتبوو , (جبریل ) (علیه سلام) پرسیاری لێ‌كرد
ده‌رباره‌ی ئیمان و ئیسلام و چاكه , پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم)
له‌پێناسه‌ی ئیماندا فه‌رمووی: (أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسوله واليوم
الآخر وتؤمن بالقدر خيره , وشره), واته : (ئیمان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت
هه‌بێت به خوا و فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان
و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی
دوایی و باوه‌ڕیشت هه‌بێت به قه‌ده‌ر به باش و خراپه‌كه‌ی), (نوسینی: محمد
مه‌لا نجم ا‌لدین چه‌مچه‌ماڵی)
زیاتر ...
|
|
ناوى هامان
موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه |
|
[
وقال فرعون يا أيها الملا ما علمت لكم من اله غيري فأوقد لي
ياهامان على الطين فاجعل لي
صرحا لعلي
اطلع الى اله موسى وأني
لاظنه من الكاذبين ] (القصص/
38).
داب و ڕه‌ویه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان وایه ساڵانێكى زۆره گومان و
دودڵى دژ به قورئان دوپات ئه‌كه‌نه‌وه,
وایان زانى گومانێكى به هێزیان دۆزیوه‌ته‌وه كاتێك وتیان
ناوهێنانى( هامان )
وه‌ك كه‌سێكى نزیكى فیرعه‌ون له زه‌مانى حه‌زره‌تى موسادا
(سه‌لامى خواى لێبێت) هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له لایه‌ن
قورئانه‌وه,
چونكه ته‌ورات كاتێك باسى چیرۆكى حه‌زره‌تى موسى و به‌نى
ئیسرائیل ئه‌كات له گه‌ڵ فیرعه‌وندا ناوى هامانى نه‌بردووه,
وه‌ك چۆن هیچ مێژوونوسێكى كۆنى یۆنانى...
(وه‌رگێڕانى
له عه‌ره‌بییه‌وه:
سه‌رحه‌د یونس محمد)
زیاتر ... |
|
هه‌ڵه‌ی
ستانده‌ر |
|
له‌ده‌بڵ ژماره‌ی حوزه‌یرانی (2007) بڵاوكراوه‌یه‌ك به نێوی
ستانده‌ر وبه‌ناوی خاوه‌ن ئیمتیازه‌وه له لاپه‌ڕه (18) وه
تاكو نیوه‌ی لاپه‌ڕه (26) گوایه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاقمێك
نوسیوه‌و پێشتریش تۆێژینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جێگری سه‌رنوسه‌ری
هه‌مان بڵاوكراوه چاپ كرا كه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی زه‌قی تیا‌بوو
به‌تایبه‌تی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ (مه‌لا علی) دا كه كاتی
بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌ڵامێكم نوسی بۆكاك ئیدریس ئه‌گه‌ر جی
تۆێژینه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێزیان گه‌لێك بابه‌تی به‌سودو مێژویی
وبه‌ڵگه‌داری تیادابوو به‌ڵام كاتێك ئه‌م نوسینه‌ی ئاغای ساحێب
ئیمتیازم بینی كه براده‌رێك ئاگادری كردم لێی ئیتر به‌پێویستم
زانی ئه‌م بابه‌ته ڕوون كردنه‌وه‌یه بنوسم به‌و هیوایه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه موویان گرژنه‌بێت ودان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بهێنن وله
ئاست ڕاستی وحه‌قیقه‌ت دا لانی كه‌م بێ ده‌نگ بن وبه
ویژدانه‌وه سه‌رنج
بده‌ن/ (نوسینی: عه‌بدولڕه‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز)
زیاتر ... |
|
نه‌ته‌وایه‌تیی و ئیسلامیی دوو چه‌مکی پیرۆز |
|
له‌لای هه‌مووان ئاشکرایه که له هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگایه‌کدا،
له‌نێو هه‌ر حیزب و رێکخراوێکدا
جیاوازیی هیزر و تێڕوانین و بیرکردنه‌وه به‌رچاو که‌وت، بێگومان پێشکه‌وتن و
گیانی یه‌کترقبووڵکردن به‌دی ده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه که
له ژێر په‌رده‌ی بیرجیاییدا و به‌به‌هانه‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسیی
و هێندێ وشه‌ی باق و بریقدا هه‌ستی کۆمه‌ڵێک بریندار کرێ و پاشقول له‌دواوه
لێبدرێ. (نوسینی:فارووق عه‌بباسی)
زیاتر ...
|
|
ئینته‌رنێت و سوده‌كانی
به كورتی.. |
|
ئینته‌رنێت
بریتیه له چه‌ند كۆمه‌ڵێ تۆڕی كۆمپیوته‌ریی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و
پێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن بێ هیچ سانسۆرێكی فه‌ڕمیی، ئه‌مڕۆش بۆته ڕێگه‌یه‌ك
بۆ په‌یوه‌ندیكردن پێكه‌وه له‌ڕێی پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ نمونه له‌نێوان
به‌كارهێنه‌رێكی كۆمپیوته‌ر له كوردستان و یه‌كێكی تر له ئه‌وروپا یان
ئه‌مریكا. سودێكی گه‌وره‌شی هه‌یه بۆ ده‌زگا و كۆمپانیا بازرگانیه‌كان بۆ
پێشاندان و ده‌رخستنی زانیاری و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر
به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌نته‌رنێت ئه‌توانێت بگاته ئه‌و زانیاریانه و
گواستنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك بۆناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی، ئه‌م زانیارییانه‌ی
خراوه‌ته به‌رده‌ست ده‌توانرێت له‌هه‌موو چركه‌یه‌كدا نوێ بكرێته‌وه،
زیاتر ... |
|
بڕگه‌ی:
ژن و مێردی به‌خته‌وه‌ر |
|
|
|
|